English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم گیراوانە بەرگری لەشت بەهێز بکە
2020-06-30 [11:29 AM]

ZNA ــ هەولێر


-- بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش :  
- باشترین جۆرەکانی گیراوەی سروشتی  و شەربەتی فرێش‌ : 
-- شەربەتی سروشتی  فرێش  دەوڵەمەند بە کۆمەڵێک ڤیتامین وپێکهاتووی گرنک  کە یارمەتی جەستە ئەدەن بۆ خۆپاراستن له نەخۆشیەکان  ، و  ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە زوو چاک بوونەوە  کاتی تووشبوون بە پەتا ڤایرۆسیەکان وەک کۆڤید - ١٩  . 
1 --- شەربەتی گێزەر و سێو  و پڕتەقاڵ  : 
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک  A  , B6  , C  ,  فۆلیدک  ئەسید  ،  پۆتاسیۆم  : ئەم تێکەڵەیە  بەرگری لەش بەهێز دەکات و  یارمەتی پاراستنی ئەدات  له ڤایرۆس و  بەکتریا  . 
2 ---  شەربەتی پڕتەقاڵ و  گرەیپ رووت  :  بڕێکی زۆریان لە ڤیتامین سی  تێدایە  کە یارمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆس و بەکتریا ئەدات  لەگەڵ  زوو چاک  بوونەوە  . 
3 --  شەربەتی چەوندەر  :  دەڵەمەندە بە ڤیتامین  A  , C  ، ئاسن ، ئاسن ، گۆگرد ،  مەنگەنیز  ،  کالسێوم . کۆلین ، پۆتاسیۆم ؛ یارمەتی باشتر کارکردنی  بەرگری لەش  و  چالاک کردنی  مێشک و  پاککردنەوەی خوێن  ئەدات  . 
4 -- مانگۆ :  یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت  دژی ڤایرۆسەکان  و  بەهێزکردنی بەرگری لەش  چونکە دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینانەی کە خانەکان  لە لەناوچوون  دەپارێزێت  و  دژەئۆکسانەکان  کە بەرگری لەش کارا دەکات . 
5 --  تێکەڵەی کێوی و شلێک و نەعنا :  سەرچاوەیەکی گرنگی مەگنسێوم و زینک و فۆلید ئەسید و  ڤیتامین سی  ؛ کە گرنگن بۆ زیادکردنی ژمارەی خانەکان لەبری خانە تێکشاوەکان ،  هەروەها کێوی یارمەتی بەهێزکردنی  بەرگری جەستەئەدات  . 
6  --- شەربەتی شووتی :  کە کاریگەری زۆری هەیە لە چالاک کردنی بەرگری لەش ئەدات  چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژەئۆکسانەکان  . 
7 -- زەنجەبیل و هەرمێ  : ئەگەر ئاوسان و هەوکردنی قورگ و  لەوزەتێن  هەبێت گیراوەی زەنجەبیلی گەرم زۆر باشە چونکە دژە ڤایرۆس و  دژە بەکتریایە ،  هەرمێ لەگەڵ تێکەڵ بکرێت  جەستە لە ماددە ژەهراوەیەکان پاک دەکاتەوە . 
8  -- لێمۆ و  زەنجەبیل  : یەکێکە لە گیراوە سروشتیە نایابەکان  لە کاتی هەوکردنی قورگ و لەوزەتێن و جیوب ،  کەمێک زەردەچەوەی تێ بکرێت باشترە  و  بە گەرمی بخورێتەوە  .  
9 -- گیراوەی کاهوو و  سپێناخ  ،  شەربەتی تەماتە ،  شەربەتی تەمەرهیند  .، .،، هتد  . 

د . کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک  .

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 8956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad