English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی پیرۆزبایی له‌ شیوعی ده‌كات
2020-06-30 [01:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەبۆنەی (27)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، له‌ پەیامێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌م حزبه‌ كرد.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

 

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان...

 

بەبۆنەی (27)مین ساڵیادی راگەیاندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكانداو بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودە و بەختەوەر بۆ گەلەكەمان.

 

 بەو بۆنەیەوە دوبارە جەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتی بەهێزی نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و بەدیهاتنی ئامانجە هاوبەشەكان.

 ئاواتەخوازین ئەو دەرفەتە هەوێنی زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان حزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستانیی بێ بۆ رەتدانی ئەو قۆناغە نالەبارەی هاتۆتە ئاراوە بەتایبەتی لەرووی پەتای كۆرۆناوە كە هەرێمی كوردستان وجیهانی گرتۆتەوە، ئومێدەوارین هاووڵاتیان و كۆمەڵگەكەمان و هەرێمی كوردستان هەمیشە پارێزراو بن.

 

                                             هەر سەركەوتوو بن...

 

 مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

30/6/2020





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad