English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرنجێک لەسەر بۆندەکەی پیانیچ و ئارسەر 
2020-06-30 [03:02 AM]

ZNA- ھەولێر


قسەوباسێکی زۆر دەکرێت دەربارەی گرێبەستەکەی ھەردوو یاریزان میرالیم پیانیچ لە یۆڤیەوە بۆ بەرشلۆنە و ئارسەر لەیانەی بەرشلۆنەوە بۆ یانەی یوڤی ، پرسیاری ئەوە دەکرێت ئایا بەرشلۆنە زەرەری نەکردووە یاریزانێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەیاریزانێکی تەمەن ٣٠ ساڵ دەگۆڕێتەوە ؟ من دەمەوێ ئەم خاڵانە روون بکەمەوە :

١- گرێبەستەکە گۆڕینەوە نەبووە ، بەڵکو کڕین و فرۆشتن بووە ، ئارسەر بەبڕی ٧٢ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ١٠ ملیۆن یۆرۆ پاداشت چووە یۆڤانتس ، لەبەرامبەردا پیانیچ بەبڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ٥ ملیۆن یۆرۆ پاداشت ھاتە ریزی یانەی بەرشلۆنە ، کەواتە ئەوانەی باسی گۆڕینەوەی ئەو دوو یاریزانەیان دەکرد ھەڵە بوون .

٢- بەبۆچوونی من یاریزان بەتەمەن و نرخ نییە ، بۆ نمونە خودی میسی گرێبەستی یەکەمی تەنھا ٣٠٠ ھەزار بوو لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا دواتر بووە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە ، ھەر ئێستا لەیانەی بەرشلۆنە ڤیدال لەرووی ئاست و تواناوە زۆر لە گریزمان و دیمبلیەوە باشترە ھەرچەندە تەمەنی گەورەترە و نرخیشی کەمتر بوو .

٣- من بڕوام بەئاستی ھەموو یاریزانەکان ھەیە بەڵام بوونی راھێنەرێکی زیرەک لەلای من زۆر لەئاستی یاریزانەکان گرنگترە چونکە راھێنەر ئەگەر زیرەک و بیلیمەت بێت ئەو دەتوانێت توانای یاریزانەکان بۆ بەرژەوەندی تیپەکەی تەرخان بکات ، نمونەش یەکجار زۆرن وەک ئاستی ھونەری گریزمانی ئەتلەتیکۆ و گریزمانی بەرشلۆنە وەکو یەکە.

٤- دەبێ چاوەڕوان بین بزانین پیانیچ چی بۆ ھێلی ناوەراستی بەرشلۆنە زیاد دەکات و چی لە توانای یۆڤانتس کەم دەکاتەوە پێچەوانەکەش بۆ ئارسەر راستە چی لەیانەی بەرشلۆنە کەم دەکاتەوە و چی بۆ یۆڤانتس زیاد دەکات ، گومان لەوە دانیە کە ھەردوو یاریزان زۆر بەتوانان بەڵام ئایا ماوریزیۆ ساری یان کیکی سیتێن لە شوێنی خۆیان دەمێنەوە بۆ ئەوەی ئاستی ئەو دوو یاریزانە بەدیار بخەن یان لە وەرزی داھاتوو دوو راھێنەری تازە دەبینین و مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ھەردوو یاریزان دەکەن .


سالار جەلال
 





ئەم هەواڵە 6817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad