English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپی بەحرکە تۆمارکرا
2020-06-30 [03:49 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات رایگەیاند، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەناو كەمپی ئاوارەکان لە ناحیەی بەحركە تۆماركراوە، ھەروەھا تووشبووەکە ماوەیەکی زۆر لە مووسڵ بووە و بەریەککەوتنی لەگەڵ ئاوارەکانی کەمپەکە نەبووە، بۆیە پێویستی بە کەرەنتینی کەمپەکە نەبوو.


دکتۆر، هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سنووری بەرێوبەرایەتی تەندروستی خەبات ناحیەی بەحرکەش دەکەوێتە ناوسنوورەکەمان، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەناو كەمپی ئاوارەکان لە ناحیەی بەحركە تۆماركراوە، كە ئاوارە عەرەبەكانی عێراقی تێدا نیشتەجێن، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵە، شوفێری دەڕاسەیە، ئەو پیاوە نزیكەی مانگێك پێشتر بۆ دروێنە چووەتە دەروروبەری مووسڵ، دوای گەڕانەوەی لە بازگەی خازری نێوان هەولێر - مووسڵ نموونەی پشکنینی لێوەرگیراوە و پێیگوتراوە لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە و بەرکەوتەی لەگەڵ خەڵکی دیکە نەبێت تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکەی دەردەچێت.


بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات گووتی: ئێمە تیمی تەندروستیمان داناوە لە ھەردوو بازگەکانی خازر لەنێوان هەولێر - مووسڵ و بازگەی گۆپاڵ لەنێوان دهۆک ‪– ‬هەولێر  کە دەکەونە سنوورەکەمان بۆ ئەو کەسانەی کە هاتووچۆ دەکەن و پشکنینیان بۆ دەکرێت، شەوی رابردوو ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە کە پۆزەتیڤە، بۆیە هەر شەوی رابردوو تیمەکانمان پیاوەکەیان گواستووەتەوە بۆ سەنتەری چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر، هاوژین و ٦ منداڵیشی لە هەولێر نموونەی پشکنینیان لێوەرگیراوە و ئێستا کەرەنتینکراون.


ھەروەھا دکتۆر، هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تووشبووەکە ماوەیەکی زۆر لە مووسڵ بووە و بەریەککەوتنی لەگەڵ ئاوارەکانی کەمپەکە نەبووە، بۆیە پێویستی بە کەرەنتینی کەمپەکە نەبوو، ئەمڕۆش تیمەکانمان نموونەی پشکنینیان لە ١٠ خێزانی دەوروبەری ماڵی تووشبووەکە لە کەمپەکە وەرگرتووە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەوانین و لە بەر فشاری زۆر لە تاقیگەکان لەوانەیە نزیکەی دوو رۆژی پێبچێت تاکوو ئەنجامی پشکنینەکانیان دەربچن، بۆ هەر رێکارێکی پێویستیش هەموو ئامادەکارییەکی پێویستمان گرتووە.


كەمپی بەحركە كەوتووەتە باكووری رۆژئاوای هەولێر، زیاتر لە ٩٠٠ خێزانی ئاوارەی ناوەڕاستی عێراقی تێدا نیشتەجێ کراوە کە نزیکەی ٤ هەزار و ٧٠٠ ئاوارەن.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad