English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزار سورچی : لێژنەکانمان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن بەھۆی ھێرشەکانی ئێران و تورکیا زیانیان بەرکەوتووە
2020-06-30 [05:23 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان کوردستان باس لەوە دەکات بەیانی ئەمرۆ لێژنەکەمان لە بارەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا و تۆپ بارانی ئێران کۆبونەوەێکی ئەنجام دا بڕیار دراوە لەو بارەیەوە سێ لێژنە پێک بھێنرێ سەردانی ناوچە زیان لێکەوتووەکان بکەن .


نزار سورچی ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ لە کۆبوونەوەێکی ھاوبەش لەگەل لێژنەکانی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە لە بارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا و ئێران بڕیار درا سێ لێژنە پێک بھێنرێت ھەر لێژنەێک لە پێنج ئەندام پێک دێت سەردانی ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەت ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە .


نزار سورچی راشیگەیاند ئەو لێژنانە کە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن ڕاپۆرتێکی تێرتەسەل پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت تاوەکوو زیاتر ئاگاداری ڕەشی ئەو شوێنانەبین ھەر کاتێک راپۆرتی لێژنەکان ئامادە کرا پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت ئەوکات دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو تەوەرە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات .


سورچی گوتیشی ھێرشەکانی ولاتانی دراوسێ بەھۆی بوونی ھێزەکانی پەکەکە یە لەو شوێنانە بۆیە دەبێت پەکەکە مورعاتی خەلکی ناوچە سنورییە گوند نیشینەکان بکات و لەو شوێنانە بکشێنەوە تاوەکوو بیانوو نەدرێتە دەست سوپای تورکیا .





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad