English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆگـــه‌نجێكی ته‌مه‌ن ۲٥ ساڵ له‌‌ رووباری زێی گه‌وره‌ خنكا
2020-06-30 [05:41 AM]

ZNA- هەولێر


لەگەل هاتنی وەرزی هاویندا وبەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان خەڵی روو لە شوێنە گەشتیار و بەتایبەت نزیک رووبارەکان دەکەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش ومەلەوانی کردن.

 

نەقیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له‌ به‌رگری شارستانی خه‌بات بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ئەمرۆ ۳۰ـی ٦ـی ۲۰۲۰ گه‌نجێكی (٢٥) ساڵه‌ بە ناوی (کەریم خان ئیبراهیم) دانیشتووی گوندی ( وسو مه‌لیان ) له‌ سنوری ناحیەی داره‌شه‌كران سەربا قەزای خەبات له‌ رووباری زێی گه‌وره‌ خنكا، پیشه‌ی كاسبكاره‌.


‎نه‌قیب ئامانج شێخانی گووتی: ئەو گەنجە له‌ كۆمپانیایه‌كی ڕێگا و بان، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- دهۆك كار ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌رده‌گرێت، ده‌چێته‌ سه‌ر رووباره‌كه‌ بۆ مه‌له‌كردن و به‌هۆی نه‌ شاره‌زاییه‌وه‌ ده‌خنكێت، ئێستا تیمه‌كانی ژێر ئاوی خه‌بات، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه‌، له‌ گه‌ڕان له‌ ژێر رووباره‌كه‌ به‌رده‌وامن.

 

هەروەها به‌پێی ئاماری تیمی ژێرئاوی خه‌بات، ئه‌مساڵ ۱٤ كه‌س بەهۆکاری جۆراوجۆر له‌رووباری زێی گه‌وره‌ خنكاون.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad