English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دەکات
2020-06-30 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیران 2020، د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق کرد بە سەرۆکایەتی خاتوو سارا سکایتاداڵ سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا هەروەها بەرپرسی دۆسیەی عێراق و کەنداو لە نووسینگەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، د. دلاوەر ئاژگەیی تیشکی خستەسەر سێ تەوەری سەرەکی:

1. زیادبوونی چالاکییەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و گرینگی دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپاسی عێراق لەو ناوچانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
2. دانووستاندنەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور.
3. دوایین بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بڕینی مووچە و قوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad