English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمەکانی ئایرباس بە رێژەی لەسەداچل دابەزێت
2020-06-30 [07:45 AM]

​ZNA - هەولێر


جیۆم فۆر، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئایرباس بە رۆژنامەی دەی فێڵتی رایگەیاند، پیشبینی دەکرێت ئایرباس  بەھۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە 2 ساڵی داھاتوودا، بەرهەمەکانی بەرێژەی %40 دابەزێت.

 ئەم دابەزینەی بەرهەمە لەگەڵ ئەو زیانە ھاوكاتە کۆمپانیاکە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەبەھای 522 ملیۆن دۆلار تۆماری كردووە.

كۆمپانیای ئایرباس هەروەها رایگەیاند، کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەبێتە ھۆكاری ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران دامەزراندن.

ھاوكات  مانگی رابردوو ، 24 فڕۆكەی بە کڕیارەکانی داوە و و بەمجۆرە بەرهەمەکانی لە چاو ساڵی رابردووە بەرێژەی %70 دابەزیوە.

 ڤایرۆسی كۆرۆنا بووتە هۆی  نەفڕینی نزیكەی 14 ھەزار فڕۆكە بە ئاسماندا.





ئەم هەواڵە 8851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad