English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ناپاکی لە بەرشەلۆنە ناکات 
2020-06-30 [08:01 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەوەی رکابەرێکی سەرسەختی یانەی بەرشەلۆنەیە بەڵام ئامادەنەبوو ناپاکی لە رکابەرەکەی بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیتاڵی ، یانەی ئەنتەرمیلان پێشنیاری بۆ یانەی ریال مەدرید کردبوو کە یاریزان لاوتارۆ مارتینێزی پێ بفرۆشێت  لەبەرامبەر ٧٠ ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ پێدانی یاریزان ئەشرەف حەکیمی . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید لەسەرەتاوە ئەم گرێبەستەی رەتکردەوە و ئامادەنەبوو بچێتە نێو کێبڕکێی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی لاوتارۆ مارتینێز . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ئەنتەرمیلان ناچاربوو بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی حەکیمی بڕی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی شاھانە بدات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad