English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا له‌ دروستكردنی پارچه‌كانی ئێف-٣٥ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت
2020-07-01 [12:54 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆلۆی تورکیا دەڵێت گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتویەتی وڵاتەکەی هەتا ساڵی 2022بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا تورکیـیەکان بۆ دروستکردنی چەند پارچەیەکی فڕۆکەی F-35.

جه‌سیكا ماكسوێل، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گوته‌بێژه‌كانی پنتاگۆن، باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ كۆمپانیا توركییه‌كان تا ٢٠٢٢ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ١٣٩ پارچه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف-٣٥ به‌رده‌وامده‌بن.

گوتیشی: ''هاوبه‌شه‌ پیشه‌سازییه‌كانمان له‌ به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

ماكسوێل باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كان و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ درێژه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ده‌دات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت هێشتا لە بارەی ئەم هەواڵەوە هیچ لێدوانێکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە دەستنەکەوتووە.

ئەمەریکا لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو هاوکاریـیەکانی لەگەڵ تورکیا بۆ دروستکردن و پەرەپـێدانی فڕۆکەی F-35 ڕاگرت، پاش ئەوەی ئەنکەرە یەکەم سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی لە مۆسکۆ وەرگرت.

واشنتن دەڵێت بوونی ئەو سیستەمە ڕووسیایـیە لە تورکیا جێی مەترسیـیە بۆ فڕۆکەی F-35 کە بە یەکێک لە نوێترین فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا و وڵاتانی ناتۆ دادەنرێت. بەڵام ئەنکەرە ئەم لێکدانەوەیەی واشنتن ڕەتدەکاتەوە.

دوای ئه‌وه‌ی توركیا سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی له‌ رووسیا كڕی، ئه‌مریكا له‌ مانگی ته‌مووزی رابردوودا هاوبه‌شی توركیای له‌ به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥دا هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام گرێبه‌ستی كۆمپانیا توركییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ دیاریكراوه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه‌ و، رێگه‌یدا تا دۆزینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نوێ كۆمپانیا توركییه‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامبن له‌ به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌دا.

توركیا گرێبه‌ستی كڕینی ١٠٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری ئێف-٣٥ی كردبوو و له‌و ژماره‌یه‌ش خاوه‌ندارێتی شه‌شیانی وه‌رگرتبوو.

 

 





ئەم هەواڵە 6460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad