English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر ده‌یان شوێن ‌و فرۆشیار سزادەدرێن
2020-07-01 [01:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە یەكەم رۆژی قەدەخەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر 50 شوێن سزادراون و هیچ شۆفێرێكیش بەهۆی سەرپێچیی قەدەخەی هاتووچۆوە سزا نەدراوە.

 

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر رايگەیاند، "سزادانەكە پێبژاردن نەبووە بە پارە، بەڵكو دوای كردنەوەیان شوێنەكانیان داخراوەتەوە ‌و ئاگاداریش كراونەتەوە ئەگەر دووبارەی بكەنەوە سزاكەیان قورستر دەبێت".

 

جێگری پارێزگاری هەولێر كە هاوكات گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، سوپاسی دانیشتوانی هەولێری كرد كە پابەندبوونیان بە قەدەخەی هاتووچۆ زۆر باش بووە.

 

هێمن قادر ئاماژەی بەوە دا، "شۆفێرانیش تاوەكو رادەیەكی باش بە رێنماییەكانی قەدەخەی هاتووچۆوە پابەندبوون، بەجۆرێك تائێستا هیچ شۆفێرێك سزا نەدراوە ئاسانكارییش بۆ ئەو كەسانە كراوە كە نەخۆشبوون ‌و بەمەبەستی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە".

 

بۆ رێگری لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا ‌و لە رۆژی سێشەممە 2020/06/30  بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad