English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپئو: ئیزن نادەین ئێران ببێتە دەڵاڵی چەك و تەقەمەنی بۆ مادۆرۆ و ئەسەدەکانی جیهان
2020-07-01 [08:22 AM]

ZNA - هەولێر


مایک پۆمپئۆ، وزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە١ی تەمووز لە پرێس‌کۆنفرانسێکدا لە وەزارەتی درەوە‌ی ئەمریکا جارێکی دیکە باسی گەمارۆکانی سەر ئێرانی کرد و گوتی ئێزن نادەین ئێران ببێتە دەڵاڵی چەک و تەقەمەنی بۆ مادۆرۆ و ئەسەدەکانی جیهان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و گوتی: " دوێنێ من لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قسەم کرد و داوام کرد گەمارۆی ١٣ ساڵەی مامەڵەی چەک و تەقەمەنیی سەر ئێران درێژ بکەنەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی: ئەگەر ئێران ئیزنی پێبدرێت لە وڵاتانی وەک چین و رووسیا چەک بکڕێت خەڵکی سڤیلی زیاتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەلایەن چەکدارەکانی سەر بەئێرانەوە دەکوژرێن."

پۆمپئو هەروەها گوتی: " ئەوکاتە تاران دەبێتە دەڵاڵی چەک چۆڵ بۆ مادۆرۆکان و ئەسەدەکانی جیهان و دوژمنانی سوێندخواردووی ئیسرائیل، وەک حەماس و حزبوڵڵا پڕچەک‌تر دەبن و وڵاتانی ئەوروپاش زیاتر دەکەونە مەترسییەوە.

 





ئەم هەواڵە 5038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad