English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران، روسیا و تورکیا دژایەتیی مافی کوردانی رۆژئاوا دەکەن
2020-07-01 [09:28 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆک‌کۆماری ئێران، رووسیا و تورکیا دوای کۆبوونەوەیەک لە رێگەی هۆی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، رایانگەیاند ئەوان لایەنگری لە سربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن.

ڤلادمیر پۆتین، حەسەن رۆحانی و رەجەب‌ تەیب ئەردۆغان، لە بەیان‌نامەیەکی هاوبەشدا کە لە ١٤ خاڵدا رێکیانخستووە، گوتوویانە کێشەی سووریا رێگەچارەی سەربازیی نیە و ئەوان دژی هەرچەشنە دابەش‌کردنێکی خاکی سووریا دەوەستنەوە و ئەم دابەشکردنە بە هەڕەشەی سەر وڵاتانی دراوسێ دەزانن.

ئەم هاوهەڵوێستییەی رووسیا و ئێران و تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و فەرنسا هەوڵدەدەن لایەنە کوردیە ناکۆکەکانی رۆژئاوای کوردستان لە یەکتر نزیک بکەنەوە.

بەدەست‌هێنانی مافی رەوای کوردانی رۆژئاوا لە لایەن دەستەڵاتدارانی ئێران و تورکیاوە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەیی ئەم دوو وڵاتە سەیر دەکرێت و لەوە دەترسن کوردانی  ئەم وڵاتانەش هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان چڕتر بکەنەوە.  

 





ئەم هەواڵە 2236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad