ZNA - هەولێر
جێگری بەشی دەرمانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، هەتا کاتێکی دیارینەکراو پێش بە هەرچەشنە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری دەگیرێت.
میدیاکانی ئێران لە زمان راگەیەنراوی قاسم جان بابایی جێگری بەشی دەرمانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویان کردەوە ئەم قەرارە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە کاری پێدەکرێت.
ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە بەزۆری نەشتەرگەریی جوانکاریی لێ ئەنجام درێت و بەشێکی زۆریش لە وڵاتانی دراوسێوە بەم مەبەستە دەچنە ئەم وڵاتە.
ئەم هەواڵە 14431جار خوێندراوەتەوە |