English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە: زیاتر لە ١٤٤ ھەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن 
2020-07-04 [12:28 PM]

ZNA- ھەولێر



ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی  ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ١١/٠٧/٢٠٢٠٢ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەسیپێدەکات و ٠٨/٠٨/٢٠٢٠ کۆتییان دێت.
راشیگەیاند، دەبێت قوتابخانەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن، دۆخی کۆرۆناش ھەرچۆنێک بێت، تاقیکردنەوەکان ھەر ئەنجام دەدرێن.
ئاشکرایکرد، ئەمساڵ زیاتر لە ١٤٤ ھەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردەوەکان دەکەن و لە ھەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
روونیشیکردەوە، دەبێت ھەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. ھەروەھا ھەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت.
دووپاتیکردەوە، ئامانجمان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، داھاتووی قوتابیانە و ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەوەش کراوە.
لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داھاتووش، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، چاوەڕوانی رەوشی کۆرۆنا دەکەین و لە کاتی پێویست، بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی داھاتوو دەدەین.





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad