ZNA ــ هەولێر 27 زیندانی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند،27 زیندانی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و دڵنیایی کەسوکاری ئەو سزادراوانە دەکەم کە هیچ خەمی سزادراوەکانیان نەبێت، چونکە هەموو شتێکیان بۆ کراوە و چاودێری ورد دەکرێن.
کوێستان محەممەد گووتیشی، رەزامەندی سەرۆکی حکومەتم وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە 10 رۆژی داهاتوو مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێک لە زیندانیەکان بدرێت.
هۆکاری توشبووانی سزادراوەش،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد لە رێگەی هەندێک لە کارمەندانی چاکسازییەکەوە توشبوون چونکە بەریەکەوتن هەیە لە نێوانیاندا.
لانە ناصح بەرزنجی
ئەم هەواڵە 14005جار خوێندراوەتەوە |