English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ سبەی مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2020-07-05 [09:30 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ته‌مموزی ٢٠٢٠ و سبەی دووشەممە ٦ی ته‌مموزی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: رۆژی سێشەممە ٧ی ته‌مموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە ٨ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له‌ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له‌ ناوشار خەرج دەکرێت.





ئەم هەواڵە 9628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad