English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەغدا مووشەكێك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەكرێت
2020-07-05 [09:42 AM]

ZNA هەولێر


مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرا، بەڵام بەهۆی سیستەمی بەرگری ئامانجەكەی نەپێكا و لە ئاسمان تێكشكێنرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە و لەرێگەی سیستمی مووشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی مووشەکەکەش لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.

لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراون.

پەیوەست بەو پرسە ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کراوەتە سەربازگە.

عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراوەتە سەربازگە و مەشق و راهێنانی سەربازی تێدا ئەنجام دەدرێت و چەکی قورس و جۆراوجۆری تێدایە، ئەمەش دوورە لە بەندەکانی رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ رێکخستنی دیپلۆماتی".

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاندبوو، ترس لەنێو هاووڵاتیانی بەغدا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی دەنگی تەقە و تەقینەوە، لەکاتی مەشق و راهێنانی سەربازی، لەناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا.

 





ئەم هەواڵە 5668جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad