English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پلان دانان: دەمانەوێت لەگەڵ بەغد ڕێككەوین و كێشەكان چارەسەر بكەین
2020-07-05 [10:17 AM]

​ZNA هەولێر


شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ بەغدا بڕیارە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە كۆبوونەوەكان بكەنەوە.

وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كورردستان ، دارا رەشید بە ئانادۆڵوی راگەیاند "ئێمە نییەتی رێككەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی و ئەو كێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەر نەكراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بكرێن".

لە كۆبوونەوەی رۆژی ١ی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە كە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە بەغدا بەڵام د.دارا رەشید ئەمەی پشتراست نەكردەوە و تەنیا گوتی "بەم زووانە شاندەكەمان دەگەڕێینەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێك".

رۆژی ٢٥ی حوزەیران شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان دوای ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لە بەغدا گەڕانەوە هەولێر.

 





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad