English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.بەشیر حەداد ئەنجامدا
2020-07-05 [02:23 AM]

ZNA- ھەولێر


 رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئەنجام دا. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکومەت، لە تەندروستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پرسی و دڵخۆشی خۆی بۆ باشتربوونی تەندروستیان دەربڕی و ھیوای خواست بەزوترین کات دەست بەکاری رۆژانەی بکاتەوە. 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھەر ھاوکاریی و یارمەتییەک، کە پێویست بێت لە پێناو باشتر بوونی تەندروستی دکتۆر بەشیر حەداد و وەرگرتنی چارەسەری تەواو . 

لەلایەن خۆیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، سوپاسی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد کە سەرەڕای سەرقاڵبوونی بەکاری رۆژانەی حکومەت و ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەی ھەرێمی کوردستان ئەوی لە بیر بووە و لەباری تەندروستی پرسیوە. 

نوسینگەی راگەیاندنی
 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
 ٢٠٢٠/٧/٥

 





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad