English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتن
2020-07-06 [08:54 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بە مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خاڵیین له‌ هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خاڵیین له‌ هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.

راشیگەیاندووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه‌ ئه‌منییانه‌ نه‌هێڵین كه‌ تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستان له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق دزه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه‌ نییه‌ و جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نییه‌، چونكه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 3529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad