English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 جوان رۆژبەیانی: داوای دانیشتی پەرلەمانمان لەسەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردوە
2020-07-06 [06:29 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە مەبه‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی ۷ـی ۲۰۲۰، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.


جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی لێژنەی ناوچەکانی  ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕۆژی یەکشەمە ٥ـی ۷ـی ۲۰۲۰ لێژنەکەمان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا له کۆبوونەوەكه‌دا ڕه‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تاوتوێ كرا و سه‌رجه‌م ئەو پێشنیار و پرسیارانەی سه‌باره‌ت به ‌ڕەوشی ئه‌و ناوچانه‌ لەلایەن ئەندامانەوە گه‌ڵاڵه‌ كرابوون تاوتوێ كران و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ كران به ‌ڕاپۆرتێک و بڕیاره‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی پەرلەمان  لەو دانیشتەدا ئەو ڕاپورتە دەخوێندرێتەوە، ڕاپۆرته‌كه‌ش خۆی لە دوو تەوەری سەرەکیدا ده‌بینێتەوە، یەکەمیان ھەرچی بەدواداچوونى لیژنەكه‌ ھەبووە لەسەر دوخی ئەو ناوچانە له‌گه‌ڵ چارەسەر و پێشنیارەکان، دووەمیان داواکاریی خەڵکی ئەو ناوچانە چییە کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون.


جوان ڕۆژبەیانی گووتی:  نووسراوێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە بۆ ئەوەی دانیشتێک سازبکرێت ئێمە چارێین سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی  پەرلەمانی بکرێت بۆ دانیشتنێک لەو بارەیەوە.

 

هەروەها جوان ڕۆژبەیانی سەرۆکی لێژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: لەو نووسراوەی لێژنەکەمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە ئاماژەمان بەوە کردوە کە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و کشتۆکال و وەزیری هەرێم بۆکاروباری بەغدا  و شاندی دانووستاندرکاری نێوان هەولێر و بەغدا و  دەستەی ناوچە کوردستانیەکان، دەبوایە لەو هەفتەی پەرلەمان دانیشتی ئەنجام دابا بەلام بەداخەوە گومان هەیە کە دانیشت نەکرێت بەهۆی ئەو ملمڵانێیە سیاسەی هەیە ئایا ئەو هێشتان زاڵ یان نە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad