English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبیری دزی لێدەکرێت 
2020-07-06 [06:32 AM]

 ZNA- ھەولێر



فرانک رێبیری ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا ھەڕەشەی جێھێشتنی ئیتاڵیا دەکات دوای ئەوەی دزی لە ماڵەکەی کرا. 

دوای ئەوەی رێبیری یاریزانی یانەی ڤیۆرنتینای ئیتاڵی بەشداری یارییەکەی دوێنێی یانەکەی کرد لەبەرامبەر یانەی پارما ، توانی سەرکەوتنیش بەدەست بھێنێت بەڵام کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە دزی لێکرابوو . 

لەمبارەیەوە رێبیری لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام نووسیبووی ، دوێنێ شەو دزی لەماڵەکەم کراوە و ھەندێک جانتا و کەلوپەلی ھاوژینەکەم دزراوە . 

رێبیری ھەروەھا نووسیبووی ، خێزانەکەم لە شاری میونشن بە ئارامی دەژیان بەڵام دوای ئەم رووداوە چۆن متمانەم بە ئێرە بمێنێت . 

ھەروەھا رێبیری دەڵێت : خانەوادەکەم لە پێش ھەموو شتێک و لەمبارەیەش بڕیاری پێویست دەدەین ، چونکە ئارامی ئەوان لەسەرووی ھەموو شتێک دەکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad