English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی فەرماندەیەكی باڵای پۆلیسی دوور خستەوە لەسەر تیرۆركردنی هاشمی
هیشام هاشمی
2020-07-07 [07:05 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شارەزای بواری ئەمنی و ستراتیژی لەبەغدا، فەرماندەیەکی پۆلیس دووردەخاتەوە و وەزارەتی ناوخۆش لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێنێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو لەدوای تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، فەرماندەی فیرقەی یەکی پۆلیسی فیدراڵ و بەرپرسی بەشی رەسافەی دوورخستەوە، کە تیرۆرکردنەکەی تێدا ئەنجامدرا.

هه‌روه‌ها عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا، بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتەکەی، ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، کە ئێوارەی دوێنێ لە بەغدا تیرۆرکرا.

هەر لە کاردانەوەی رووداوی تیرۆرکردنەکەدا، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنەی تیرۆرکردنی هاشمییان کرد.

 





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad