English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەمەریكا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە
2020-07-07 [08:11 AM]

​ZNA – هەولێر


تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و لەماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 57 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. پزیشکەکەی ئیدارەی ترەمپیش دەڵێت، دۆخی ئەمریکا "زۆر خراپە" و ژمارەی تووشبووان رۆژ دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 133 هەزار کەس لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ ویلایەت دۆخەکەیان ئاسایی کردووەتەوە و قەدەخەی هاتووچۆیان هەڵگرتووە.

رای پێچەوانە لەنێو بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەیە، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: دۆخی کۆرۆنا لە ئەمریکا باشە، بەڵام بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت: دۆخەکە خراپە و هەرچی رووشیداوە لە چوارچێوەی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە "لە 99%ی کەیسەکانی کۆرۆنا بێ زەرەر و زیانن"، ئەم کۆمێنتەی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی هەبوو.

 

ئەمریکا

تووشبوون  3,040,833

چاکبوونەوە  1,324,947

گیانلەدەستدان 132,979

 





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad