English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیالۆگی ئایینەکان بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەچوو
2020-07-07 [02:47 AM]

ZNA- ھەولێر





ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٧/٧ بەئامادەبوونی  د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینەکان بەھەماھەنگی سەنتەری جیھانی کاسید بۆ گفتوگۆی ئاینەکان لە زانکۆی کاسۆلیک دیدارێکی کراوە بۆ نوێنەری ئاینەکانی ھەرێمی کوردستان رێکخست.

ناوەرۆکی دیدارەکە دەربارەی تێڕوانینی ئایینەکان بوو لەسەر ڤایرۆسی کۆرنا، ھەروەھا گرنگی گیانی مرۆڤ لە خۆپارێزی و جێ بە جێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان لەوتەیەکیدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخێرھاتنی نوێنەری سەرجەم پێکھاتەکانی کرد و دەستخۆشی لەرێکخەرانی دیدارەکە کرد، و روناکی خستە سەر پرۆژە ‌و بەرنامەکانی وەزارەت بەتایبەتی لەرووبەرووبوونەوەی ھۆشیاری بۆ ھاوڵاتیانی ئازیز سەربارەت بەخۆپارێزیەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەروەھا سوپاسی خۆی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەرێز کرد کە لەماوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوپەڕی توانایان خستۆتەگەر بۆ گەیاندنی پەیامی وەزارەت و ھۆشیاری و بڵاو کردنەوە رێنماییە تەندروستییەکان، بێ گومان ھەموو ئەمانە بەھەماھەنگی و پەیوەندی بووە لەگەڵ ھەموو ئاینەکانی کوردستان لە ‌رێگەیەوە پەیامی خۆپارێزیان بڵاو کردۆتەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی وتەکەیدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند وەزارەت لەرێگەی ناوەندو کەناڵەکانی ئیرشادەوە، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری رۆشنبیری تەندروستی خۆپارێزی، چونکە کۆرۆنا مەتریسیەکی راستەقینەیە بۆ سەرکۆی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی ئەمەوێرای کاری بەردەوامی وەزارەت لەرێگەی کردنەوەی چەندین کۆنفرانس و دیداری جیا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بەشداری پێکردنی چەندین مامۆستای بەرێز ی ئایینی لە خولە جیاکان، ئەمە وێرای خستنە رووی پلانی داھاتووی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی.

دواترلەچوار چێوەی دیدارێکی کراوەدا نوێنەری سەرجەم ئاینەکانی کوردستان بابەتەکانی خۆیان پێشکەش کرد و سەرجەمیان تەئکیدیان لەکاری ھاوبەش و گرنگی و پاراستنی گیانی مرۆڤ کردەوە ئاماژەیاندا کە ژیان و سەلامەتی تەندروستی خەڵک لای ھەموو ئایینەکان یەک سەرچاوەی ھەیە بە پشت بەستن بە دەقە شەرعییەکان تەئکیدیان لەگەیاندنی پەیامی راستەقینەی ئایینی کردەوە کە ئەولەویەت تێیدا پاراستنی گیان و سەلامەتی وتەندروستی خەڵکە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad