English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەمەساڵح فەرھادی ژیاننامەی لە دووتووێی کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە
2020-07-07 [02:11 AM]

ZNA – هەولێر


نوسەری کورد، حەمەساڵح فەرھادی ژیاننامەی لە دووتووێی کتێبێکدا بۆ خوێنەران بڵاودەکاتەوە.

 

کتێبەکە بەناوی (ژیانوەری ـــژیاننامەو بیرەوەرییەکانم)ـە و دوێنێ دووشەممە لە (٥٦۸) لاپەڕەی قەبارە گەورەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.

 

ئەم بەرهەمە لە تاران لە ئێران چاپکراوە و ئێستا لە کتێبخانەی نووســــــــەران، خانەی ئاشــــــــــتی و کتێبخانەی میــــــــدیا دەستدەکەون.

 

نووسەر لەبارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت: ئەو کتێبە، هەر وەکوو لە ناوەکەیدا دەردەکەوێت، تایبەتە بە ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی زیاتر لە (٦٠) ساڵی تەمەنم و بە لای خۆمەوەش هەوڵم داوە ئەوی نووسیبێتم راستگۆیانە بێت، هەڵسەنگاندنی راستەقینەش بۆ خوێنەرو رەخنەگران دەمێنێتەوە .





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad