English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاخەوان عەبدوڵا: ژۆری عەمەڵیات لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە کارادەکرێتەوە
2020-07-07 [06:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەوە هەیە سەبارەت بە کەرکوک تەنیا بڕیار لە سەر کاراکردنەوەی ژۆرەکانی عەمەلیات دراوە، ژۆری عەمەلیات پێش ساڵی ۲۰۱٤ بە پێشنیاری ئەمریکا دورستکراوە ئێستاش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کارادەکرێنەوە گشت دەزگاکانی ئەمین هەرێم و بەغدا ئەندام دەبن لەو ژۆرە، وەکۆ هێز جارێ هێزی پێشمەرگە ناچێتەوە ئەگەر لە داهاتوو دا ئەمە رووبدات.

 

شاخەوان عەبدوڵا گووتی: لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی عێراقی دا هەندێک عەمەلیاتی هاوبەش ئەنجام دەدرێن بێ ئەوە بچینەخوارە ئەگەر نا جارێ هیچی تر لەو بارەیەوە نیە.

 

هەروەها شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: هەموولێکتێگەیشتنێک روولی خۆی دەبێت بۆ قوناغی دوای خۆشی، سەبارەت بە ئاوارەکان، ئەو هێزانەی هێندراون بۆ کەرکوک دەبێت دەربچن و بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چۆڵ بکرێن ئەو کات دەگەرێینەوە کەرکوک ئەمەش بابەتێکی سیاسییە ئەوەی ئێستاش هەنگاوێکی باشە بەلام بابەتە سەرکیەکە ئەوەیە ئەو ناوچانە تەبیع بکرێن ئەوکاتەش پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاوارەکانیش دەگەرێنەوە بۆ کەرکوک.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad