English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بۆنەیەکی بووک گواستنەوە لەئێران ٢٠٠کەس بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتن
2020-07-07 [09:10 AM]

​ZNA - هەولێر


لە بۆنەیەکی بووک‌گواستنەوە لە پارێزگای گولستانی باکووری خۆرهەڵاتی ئێران ٢٠٠کەس بەر کۆرنا کەوتن و ٥ کەسیان گیانیان لەدەست دا.

سیراجەلدین عارف‌نیا، جێگری بەشی درمانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای گولستان رایگەیاند، لە بۆنەیەکی بووک گواستنەوە لە گوندێکی ئەم پارێزگایە کە هیچ دانیشتوویەکی بەر کۆرۆنا نەکەوتبوو، ٢٠٠ کەس بەر ئەم ڤایرۆسە کەوتن و ٥ کەسیش گیانیان لەدەست دا.

عارف‌نیا، وێڕای ئاماژە کردن بە کەمبوونی ئامێری ئوکسیجن‌ساز لە نەخۆشخانەی گولستان گوتی: وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی تەنکیی ئوکسیجن دوو ملیار تومەنی خەرج کردووە و بڕیار وایە خێرخوازیانیش ٣ ملیار تومەن  بۆئەم مەبەستە کۆ‌بکەنەوە.

ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتووانی پارێزگای گولستان ئەو کوردانەن کە کوردانی خۆراسانیان پێ‌دەگوترێت.

                                                              





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad