English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەگرێسپی تەقینەوەیەك روویدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
ئەرشیف
2020-07-08 [09:20 AM]

​ZNA – هەولێر


به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ شارۆچكەی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا کە سێیان منداڵن.

بەپێی زانیارییەكان ڕۆژی سێشەممە 7-7-2020، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناو شاری گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شاره‌كه‌ ته‌قیه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی تەقینەوەکەی گرێسپی رایگەیاند "تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمب ئەنجامدراوە و برینداره‌كان بۆ توركیا گوازراونه‌ته‌وه، له‌ناو قوربانییه‌كانیشدا منداڵ هه‌ن".

هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ "لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 15 کەس بریندار بوون، تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، کە هێشتا تەرمی سێ کەسیان نەناسراوەتەوە".

گرێ سپی، شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.

 





ئەم هەواڵە 5773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad