English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی بەرپرسێکی دیکەی کابینەکەی دورخستەوە
2020-07-08 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی له‌ پۆسته‌ باڵاكاندا، مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یتی، له‌ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعشی له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه‌ رائید جوحی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاڵپشت به‌ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌راژه‌ی مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یتی له‌ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش بهێندرێت.

هه‌ر بەپێی نوسراوه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ محه‌مه‌د هاشم عانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش وه‌ك جێگره‌وه‌ دیاری بكرێت.





ئەم هەواڵە 6685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad