English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا: عێراق مانەوەی ئێمەیان دەوێت
2020-07-08 [09:51 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژی سێشەممە فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە،لەدوای كۆببونەوەكەش ئەمەركیەكان گووتیان ئەوان مانەوەی ئێمەیان دەوێت.

رۆژی سێشەممە جەنەراڵ فرانک ماکێنزی، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. ماکێنزی دەڵێ "ئێستا لە عێراق خواستێکی بەپەلە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانمان نییە، من دڵنیاشم کە ئەوان مانەوەی ئێمەیان دەوێت".

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت: "داعش هێشتا هەڕەشەیە و بەم نزیکانەش ئەو هەڕەشەیە کۆتایی نایەت، هەربۆیە ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی عێراق کاربکات بۆ لەناوبردنی یەکجاریی ئەو رێکخراوە ". 

 پێشتریش فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان وڵاتەکەی و عێراق بەو جۆرە دەبێت، کە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە عێراق دەمێننەوەو گوتی "تەنیا ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی عێراقی نزیک لە ئێران دەیانەوێت سوپای ئەمریکا وڵاتەکەیان جێبهێڵێت". 

لە ساڵی 2008ـەوە رێککەوتنێکی ئەمنیی ستراتیژی لەنێوان ئەمریکا و عێراق هەیە کە بە رێککەوتنی سۆفا ناسراوە، لە رێگەی ئەو رێککەوتنەوە جێگیربوونی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق رێکخراوە، بەڵام رۆژی 5ی کانوونی دووەمی 2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی شیعە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی دا، ئەمەش وایکردووە کە پێویست بکات واشنتن و بەغدا بە پەیوەندییەکانیاندا بچنەوە و گفتوگۆی ستراتیژییان دەستپێکردووە.

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 6688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad