ZNA - ھەولێر
لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كرد
له‌سەرەتادا یۆڤانتۆس دوو گۆڵى لەسەریەکى تۆمارکرد، بەڵام له ئه‌نجامدا میلان بە چوار گۆڵ وەڵامیدایە و توانی به ڕیمۆنتادا له خانمه پیره‌كه بباته‌وه.
دوو گۆله‌كه‌ی یۆڤانتۆس هه‌ریه‌كه له ئەدریان ڕابیۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکەکانى ٤٧ و ٥٣دا تۆمارکرد.
گۆڵەکانى میلانیش لەلایەن زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ و فرانک کیسى و ڕافائێل لیاو و ئەنتى ڕیبیچەوە لە خولەکەکانى ٦٢ و ٦٦ و ٦٧ و ٨٠دا تۆمارکران.
به‌م ئه‌نجامه یوڤانتۆس به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه، میلانیش بە شێوەی کاتی چووە پلەی پێنجەم بە 49 خاڵ.
ئەم هەواڵە 8320جار خوێندراوەتەوە |