English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێوازی رجیمی خەیار بۆ دابەزاندنی کێش لەماوەی یەک هەفتە
2020-07-08 [10:26 AM]

ZNA ــ هەولێر



ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن بە شێوازی جیاواز رجیم دەکەن و کێشیان کەمدەکەنەوە، ماڵپەڕی healthline شێوازی رجیمی خەیاری بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن بە هەفتەیەک.

رۆژی یەکەم:
بۆ ژەمی بەیانی یەک پارچە نان و یەک پارچە پەنیر و خەیار بخۆ، یان هێلکە و خەیار پێکەوە، بەڵام هێلکە بە کوڵاوی و بێ نان، بۆ ژەمی نیوەڕۆ ماسی سەلەمون بخۆ لەگەڵ گوشرای لیمۆ و زەڵاتەی خەیار، بۆ ژەمی ئێوارە خەیار و زەڵاتەی بەزالیا بخۆ.

رۆژی دوەم:
شەربەتی ئەنەناس، لەگەڵ خەیار و نۆک بخۆ لە ژەمی بەیانی، بۆژەمی نیوەڕۆ سنگی مریشک و خەیاری خۆشکراو، یان ماسی تونە بخۆ، بۆ ژەمی ئێوارە دەتوانیت زەڵاتەی برۆکلی، پاقلە یان تەماتە بخۆیت.

رۆژی سێیەم: 
سپێناغ و شەربەتی سێو لە بەیانیەکەی بخۆ، نیوەڕۆ سەلەمون و زەڵاتەیەکی سوک بخۆ، ژەمی ئێوارە سنگی مریشکی برژاو و زەڵاتە بخۆ.

رۆژی چوارەم:
پارچەیەک نانی قاوەیی و پارچەیەک پەنیر و خەیار بخۆ لە بەیانیەکەی، نیوەڕۆ برنجی قاوەیی و مریشک بخۆ لەگەڵ خەیار، ئێوارە ستیکێکی بچوک بخۆ بە زەڵاتەوە.

رۆژی پێنجەم: 
گێلاس و بێری بۆ بەیانی بخۆ لەگەڵ شیر، بۆ نیوەڕۆ زەڵاتەی سەوزە و تەماتە بخۆ، بۆ ئێوارە زەڵاتەی خەیار بخۆ بەپیازەوە.

رۆژی شەشەم:
بۆ ژەمی بەیانیان سپێناغ و خەیار و سەوزە بخۆ، بۆ نیوەڕۆ تۆست بخۆ لەگەڵ پاقلەمەنییەکان و زەڵاتەیەکی بچوک، بۆ ئێوارە هەر زەڵاتەیەکت پێخۆشە بیخۆ بەڵام زەیتون و تەماتە و خەیاری تێدابێت.

تێبینی:
پێویستە لە نێوان ژەمەکان هیچ سوکە ژەمێک نەخۆیت، هەروەها ئەو خواردنانەی دیاریکراوە بڕێکی کەمیان لێبخۆ.

ئەم رجیمە بۆ هەفتەیەکە، ئەگەر کێشی جەستەت زۆرە دەتوانیت دو هەفتە لەسەری بەردەوام بیت، بەڵام ئاگاداربە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەری بەردەوام مەبە، چونکە تەواوی ئەو بڕە خۆراکیانە دابین ناکات کە بۆ جەستەت پێویستە، باشترە دوای دابەزینی کێشت وازی لێبهێنیت و وریای سیستمی خۆراکیت بیت.





ئەم هەواڵە 8500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad