English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر نیشانەی هەڵامەت و ئەنفلۆنزات تێدادەرکەوت لەم جۆرە خواردنانە دوربکەرەوە
2020-07-08 [11:30 AM]

ZNA ــ هەولێر


کاتێک توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەبیت، هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبیت پێویستە بایەخ بە خواردنی ڤیتامین C بدەیت، چونکە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و هۆکارە بۆئەوەی زو نەخۆشیەکە تێپەڕێنیت.

لەگەڵ ئەوەی چەند خۆراکێک هەیە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، هاوکات هەندێک خۆراکی دیکە پێویستە لێیدوربکەویتەوە ئەگەر نیشانەکانی وەکو ئەنفلۆنزا و هەڵامەتت تێدادەرکەوت، ماڵپەری Eatthis ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: شیرینی
خواردنی شیرینی بەڕێژەیەکی زۆر زیان بە سیسمی بەرگری جەستە دەگەیەنێت.

دوەم: شلیک
ماددەی هیستامینی تێدایە دەبێتە هۆی دروستبونی هەوکردن و نارەحەتی لە لوتدا، هەربۆیە پێویستە لێیدوربکەویتەوە.

سێیەم: شیر
دەبێتە هۆی زیادبونی نیشانەکانی وەکو پژمە و کۆکە.

چوارەم: پەنیر
هەوکردن زیاد دەکات و نیشانەکانی هەڵامەت بۆماوەیەی زۆرتر دەمێننەوە.

پێنجەم: ئایسکرێم
هەوکردنی قورگ زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کۆکە و پژمە.

شەشەم: بیبەری تون
هۆکارە بۆ ئاوکردنی لوت و هەڵامەت.

حەوتەم: مۆز
رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، زیان بە سیستمی بەرگری جەستە دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 8143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad