English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دێربی ئەمجارەی کەتالۆنیا جیاوازە 
2020-07-08 [05:13 AM]

ZNA- ھەولێر



یاری گەڕی ٣٥ی لالیگا لەنێوان ھەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیسپانیۆل کە بەدێربی کەتالۆنیا ناسرەوە ئەمجارەیان زۆر جیاوازە بەتایبەتی بۆ یانەی ئیسپانیۆل کە لەم یاریە لەحالەتی دۆڕاندنی بەرامبەر بەرشلۆنە ئەوە بەفەرمی دادەبەزێتە ریزی یانە پلە دووەکان.

 دواجار کەیانەی ئیسپانیۆل لەخولی پلە دوو یاری کردووە وەرزی ١٩٩٣/١٩٩٤ بوو کەلەم وەرزە ئیسپانیۆل بووە پاڵەوانی خولی پلە دوو و سەرکەوت بۆ پلەیەک ، لەو کاتەوە ئیسپانیۆل بەبەردەوامی لەلالیگا یاری کردووە وکاتێک بەرامبەر بەرشلۆنە یاری دەکات کێشەی بۆ دروست دەکات بەتایبەتی لەناو یاریگای خۆی ، بەڵام ئەمجارەیان بارودۆخەکە زۆر جیاوازە ، ئیسپانیۆل پێویستی بە موعجیزەیەک ھەیە بۆ ئەوەی لەلالیگا بەردەوام بێت ، موعجیزەکەش لەیاریگای کامپ نو دەبێ دەست پێبکات بەبردنەوە لەبەرشلۆنە دواتر بردنەوە لەھەرسێ یاری داھاتوو لەگەڵ ئەگەرێکی زۆر زەحمەت ئەویش دۆڕاندنی یانەکانی ئیبار و سێلتا فیگۆ لەھەر لەسەرجەم یاریەکانیان کە ئەو دوویانەیە لە پلەکانی ١٦ و ١٧ دێن سێلتا ٣٦ خاڵی ھەیە لە ٣٥ یاری و ئیباریش ٣٥ خاڵی ھەیە لە ٣٤ یاری بەڵام ئیسپانیۆل ٢٤ خاڵی ھەیە لە ٣٤ یاری ، لەبەختی باشی ئیسپانیۆلیش دوو یاری ماوە لەیاریگای خۆی بەرامبەر ئەو دوو یانەیە سێلتا و ئیبار بەڵام دوو یاری زەحمەتی ماوە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بەرشلۆنە و ڤالانسیا ، لەبەدبەختی ئیسپانیۆلیش یاریەکەیان بەرامبەر بەرشلۆنە پێش یاری ریال مەدرید و ئالاڤێسە ، لەسەر کاغەزیش بەرشلۆنە ھێشتا ھیوای بۆ نازناوەکە ماوە بۆیە بارشا بۆ سەرکەوتن یاری دەکات بۆ کەمکردنەی جیاوازی خاڵەکان لەگەڵ ریالی یەکەم بۆ یەک خاڵ .

بەھەموو لێکدانەوەیەک ئیسپانیۆل رزگاربوونی لەدابەزین بۆ ریزیی یانە پلە دووەکان لەمەحاڵ زۆر نزیکە بەڵام ھاندەرانی ئەو یانەیە نایانەوێ دابەزینەکە لەسەر دەستی یانەی ھاوشارەکەیان بێت کە بەرشلۆنەیە ، لەو کاتەی ھاندەرانی یانەی بەرشلۆنەش کە ئەو یانەی ئیسپانیۆل بە کوڕە زۆڵەکە ناو دەبەن بێ باکن لە دابەزینی یانەی ناوبراو بۆ یانە پلە دووەکان .

بەئەگەرێکی زۆرەوە ساڵی داھاتوو ھاندەرانی لالیگا بێ بەش دەبن لە دێربی کەتالۆنیا . 


سالار جەلال





ئەم هەواڵە 6703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad