English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مردن بە هۆی کۆرنا لە ئێران دوو ئەوەندەی ژمارەی راگەیەنراوە
2020-07-08 [09:58 AM]

​ZNA - هەولێر


ژمارەی راستی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دوو ئەوەندەی ئەو ژماریە کە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

رێکخراوی باری شارستانیی ئێران، رۆژی چوارشەممە ٨ی تەمووز، زۆر بە درەنگەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە  کە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گیانیان لە دەست داوە.

لەبەریەک‌راگرتنی ئەم ژمارەیە لەگەڵ ژمارەی مردوانی ساڵی رابردوو پێشان دەدات ئەو کەسانەی لەم ماوەیەدا بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا مردوون لانیکەم دوو ئەوەندەی ئەوە ژمارەیە کە وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی رایگەیاندووە.

پێشترێش ئەو کاتەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران شاندێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەردانی ئێرانی کردبوو، ئەندامێکی شاندەکە دوای گەڕانەوە گوتبووی ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەست‌دان بە کۆرۆنا لە ئێران پێنج ئەوەندەی ئەو ژمارەیە بە فەرمی رادەگەینرێت.





ئەم هەواڵە 2935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad