ZNA_ هەولێر بەبڕیاری بەڕێز دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم، ھەفتەی داھاتو دەستدەکرێت بە کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە.
پڕۆژەکە لەلایەن خودی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکەو ھەرچی زو تەواوکردنی، بەمەبەستی خزمەتکردنی بە ھاوڵاتیان و جوتیارانی سنورەکە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
٢٠٢٠/٧/٩
ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە |