English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری : بۆ چارەسەری کێشەی جوتیاران لەگەل وەزیری کشتوکال کۆبوینەوە
2020-07-10 [09:34 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت لیژنەی کشتوکاڵ پرسی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لەگەڵ هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی تاووتوێ ده‌كات

 شوان زراری ئەندامی پەرلەمانێ کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری له‌ پەرلەمان  لەسەر پرسی بەرهەمە خۆماڵییەکان و سێکتەری کشتوکاڵ لەگەڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانیی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

زرای گوتیشی لەکۆبوونەوەکەدا کەبه‌ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی لیژنەی کشتوکاڵ و ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه‌و ژمارەیەک لەبەرێوەبەرانی گشتی و راوێژکارانی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی بەڕێوەچوو، باس لەپلان و پڕۆژەکانی حکومەت بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و بەرووبوومی جووتیاران و چۆنیەتیی پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و وەبەرهێنان تێیدا کرا.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان راشیگەیاند لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان پرسیارو پێشنیازەکانی لیژنەکەى خستەروو و بەناوی لیژنەکەوە داوای لەهەردوو وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانی کرد کەپلان و پڕۆژەکانی حکومەت لەبارەی چۆنیەتیی بەبازاڕکردنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان روونکردنەوەی پێویست بخەنەڕوو، هەروەها داوای کرد له‌سه‌ر چۆنیەتیی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و نەهێشتنی دیاردەی قاچاخ لەسەر سنوورەکان روونکردنەوەیان پێبه‌ده‌ن.

شوان زاری باسی لەوەشکرد هەر لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵەوە ئەوەش خرایەڕوو کەپەرلەمان وەکو دامەزراوەیەکی تەشریعی ئامادەیە هاوکاری حکومەت بێت لەدەرکردنی هەر یاساو بریارێک كه‌ بۆ پێشخستنی كه‌رتى کشتوکاڵی پێویست بێت، ئەوە لیژنەکەش هاوکاریی تەواوی هەردوو وەزارەتەکە دەبێت.


زرای گوتیشی هەر لەچوارچێوەی پێشنیازو پرسیارەکانی لیژنەی کشتوکاڵ، چەند بابەت و پرسێکی دیکەی پەیوەست بەچۆنیەتیی دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان جووتیاران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و بازرگانەکان و هەروەها چۆنیەتیی بەرزکردنەوەی توانای بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ هاوکاریکردنی بەرهەمی جووتیاران خرانەڕوو.





ئەم هەواڵە 1573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad