English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشدار خۆشناو: لەژێر رێکارە تەندروستیەکان و لە کەشێکی ئارامدا تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدەی بەرێوەچوو
2020-07-11 [10:53 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرێوبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر رایگەیاند، لەژێر رێکارە تەندروستیەکان، لە کەشێکی ئارامدا ئەمرۆ شەممە ١١تەمووزی٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدەی ئاماددەی بەرێوەچوو.

 

بەشدار عبدولخالق خۆشناو، بەرێوبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ شەممە ١١تەمووزی٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکان، پۆلی دوازدەی ئاماددەی لە کاژمێر ٨:٣٠ لەژێر رێکارە تەندروستیەکان، لە کەشێکی ئارامدا بەرێوەچوو بە جیا لەگەل سالانی رابردووە، سەرەرای ئەوەی کە رێژەی قوتابیان زیادی کردووە، جیا لەو ھۆلانەی کە وەزارەتی پەروەردە دابینی کردبوون بۆ تاقیکردنەوە، بە خۆشحالیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھاوکاربوون لەگەلمان بە دابینکردنی ھۆلەکانیخوێندژی کۆلێژەکان و زانکۆکان وەک ھۆلی تاقیکردنەوە بەکارمانھێنا. 

 

بەرێوبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر گووتی: بەھۆی بەردەوام زیادبوونی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە دلنیاری لە رێکارە تەندروستیەکان دەکەیەوە و لەژێر رێکارە تەندروستیەکان تاقیکردنەوەکان بەرێوەدەچێت، ئێمە لەرێگای وەزارەتی پەروەردە و بە ھاوکاری رێکخراوە نێودەولەتیەکان بەتایبەتی رێکخراوەی یونسێف و ھەروەھا خەلکانێکی خوداپێدراو تواندرا رئژەیەکی زۆری کەلوپەلێ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابینبکەین و بەسەر ھۆلەکاندا دەبەش کران وەک دەمامک و دەستکێش و پاکەرەوە، لەچوونی قوتابیان بۆ ناو ھۆلەکانی تاقیکردنەوە پێویستە دەمامک ببەستن و دەستکێش لەدەستبکەن و ھەروەھا لە دوای دەرچوونیان لە ھۆلەکانی تاقیکردنەوەش بە ھەمانشێوە، ھەروەھا بۆ چاودێرانی ھۆلەکانی تاقیکردنەوەش کەلوپەلێ خۆپارێزی دابینکراون.

 

بەشدار خۆشناو گووتیشی: بۆ خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی بەرکەوتنی زۆر نەبێت لە نێوان قوتابیاندا ئێمە بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادەین کە لەدوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان قوتابیەکان و دەرچوونیان لە ھۆلەکانی تاقیکردنەوە کۆببنەوە بەلکو راستەوخۆ دەبێت بچنەوە مالەکانیان، ھەروەھا لە دابینکردنی پێداویستیەکانمان بە خۆشحالیەوە وەزارەتی کارەبا و بەرێوبەرایەتی کارەباکان و بەتایبەتی بەرێوبەرایەتی کارەبای ھەولێر  ھەماھەنگیەکی باش کراوە و بە سوپاسەوە تواندراوە ئەمرۆ لە سەرجەم ھۆلەکانی تاقیکردنەوە کارەبا دابینبکرێت ھەروەھا لە رۆژەکانی داھاتووش لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان کارەبا وەک ئەمرۆ دابینبکرێت بۆ ھۆلەکانی تاقیکردنەوە، ھەروەھا ھەماھەنگیمان کردووە لەگەل وەزارەتی ناخۆش بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھۆلەکانی تاقیکردنەوە، ھیوادارین کە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی رۆژانی داھاتوو وەک ئەمرۆ لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.


ھەروەھا بەشدار عبدولخالق خۆشناو، بەرێوبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەمسال لەسەر ئاستی پەروەردەی گشتی ھەولێر پەنجاویەک ھەزار و  ٦٥٠ قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن، ھەروەھا لە پارێزگای ھەولێر ٨١١ ھۆلی تاقیکردنەوەمان ھەیە، بە بەراورد لەگەل سالامی رابردووەدا ھەم ژمارەی قوتابیان زیادی کردووە و ھەم ھۆلەکانی تاقیکردنەوەش زیاتربوونە، بە خۆشحالیەوە تاوەکو ئێستا ھیچ گرفتێکمان بەبووە و تاقیکردنەوەی ئەمرۆ لە کەشێکی ئارامدا بەرێوەچوو.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad