English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەرمیلان دیارییەک پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات 
2020-07-11 [02:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری لاوتارۆ مارتینێز ببێت بە کەمتر لە نرخی خۆی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی ئەنتەرمیلان ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە بەرامبەر ٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەست بەرداری لاوتارۆ مارتینێز ببێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە پێنج یاری رابردوو لاوتارۆ ھیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە و لێدانێکی سزاشی لە دەستداوە ، ئەمەش بەرپرسانی یانەی ئەنتەرمیلانی ناچارکرد بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە بە کەمتر لە نرخی خۆی کە ١١١ ملیۆن یۆرۆیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لە چەند رۆژی داھاتوو گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنتەرمیلان دەست پێدەکات بەمەبەستی گواستنەوەی لاوتارۆ . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad