English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆتایی بە ڕێككەوتنی ئۆپیك دێت و سعودیەش دەیەوێت بەهەم هێنانی نەوت زیاد بكات
2020-07-12 [09:49 AM]

​ZNA - هەولێر


لەمانگی نیسان رێكخراوی ئۆپیك رێكەوتنێكی كرد لەنێوان وولاتانی بەرهەم هێنەری نەوت كە بەرهەم هێنانیان كەم بكەنەوە، رێككەوتنەكەش لەو مانگە كۆتایی دێت بۆیە سعوودییە دەیەوێت بەرهەمی نەوت بە رێکخراوی ئۆپێک زیاد بکات

لە رێککەوتنی پێشوو، ئۆپێک بڕیاریدا، رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە، ئۆپێک ئەو بڕیارە درێژە پێنەدات.

بەرپرسانی ئۆپێک ئاشکرایانکردووە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بکرێت باس لە ئەگەری زیادبوونی خواست و زیاد کردنی بەرهەم بکەن کە بەهۆی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

ئەمەش دوای ئەوەی ئاژانسیInternational Vitality بڵاویکردەوە، ئەو کاریگەرییە سەختەی کۆرۆنا لەسەر نەوت هەیبوو، نەماوە و ئەگەر هەیە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

بڕیارە 15 ئەم مانگە، 23 ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک لەسەر ئەو پرسە کۆببنە و بڕیارێک بدەن.

 





ئەم هەواڵە 2710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad