English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا ئيمزا ده‌كات
2020-07-12 [12:34 PM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتيى پۆليس، پۆليسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پاش ئيمزاكردنى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێزان ليواى پۆليس تارق ئه‌حمه‌د ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان، ليواى پۆليس عه‌بدولقادر عه‌زيز ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان و ليواى پۆليس به‌ڕێز هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ وته‌يه‌كدا وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونى ديار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتريان له‌ بوارى كاره‌كانياندا، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.





ئەم هەواڵە 2308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad