English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیشتوانی نێوەند و باشووری عیراق بە هۆی نەبوونی کارەبا خۆپیشاندانیان کرد
2020-07-12 [04:48 AM]

ZNA- هەولێر


خۆپێشاندەران لە پارێزگاکانی نێوەند و باشووری عراق بە هۆی خراپ‌بوون و پچرانی پەیتا پەیتای کارەبا لە وەرزی گەرمادا رۆژی یەکشەممە١٢ی تەمووز، خۆپێشانیان کرد و دایرەی کارەبای ئەم پارێزگایانەیان گەمارۆ  دا بە ئاگردانی تایە رێگە سەرەکییەکانیان داخست.

کۆمپانیای دابەش‌کردنی کارەبای باشووری عێراق رایگەیاندووە بڕانی کارەبا تەنیا لە دوو پارێزگای بەسرە و ناسریە بە کەمی رویی داوە و ئەمە بووەتە هۆی تووڕەبوونی خەڵک.

خۆپێشاندەران شەوی رابردوو لە شاری " سەوڕە"ی پارێزگای میسان بە هۆی بڕانی کارەبا جادی عەمارە بۆ بەسرەیان داخست و تایەی ئۆتۆمبێل و هەروەها فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای شارەکەیان ئاگر تێبەردا.  

ئەم بەیانیەش خۆپێشاندەران لە پارێزگاکانی قادسیە، کەربەلا، میسان، زیقار، بەسرە و بابل داوای باشترکردنی کارەبای ئەم پارێزگایانەیان کرد.

خۆپێشاندەران لە شاری دیوانەیەی نێوەندی پارێزگای قادسیە، باڵەخانەی دابەشکردنی کارەبایان گەمارۆ دا و وێڕای گوتنەوەی هۆتافی دژایەتی‌کردنی گەندەڵی لە وەزارەتی کارەبا و حکومەتی عێراق، بوونی دەستەڵاتی حزبەکانیان بەسەر دابەشکردنی کارەباوە سەرکۆنە کرد.

ئەم خۆپێشاندانە لە سەرانسەری پارێزگاکانی نێوەند و باشووری عێراق لە پەرەسەندن دایە.





ئەم هەواڵە 7540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad