English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەڵمانیا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد
2020-07-12 [04:49 AM]

​ZNA - هەولێر


فواد حسێن و هایکۆ ماس، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەڵمانیا رۆژی یەکشەممە١٢ی تەمووز،  لە گفتگۆیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی ناوچەکە و پێوەندیی ئابووری دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ لەم گفتوگۆیەدا بە بۆنەی وەرگرتنی خولی سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لەلایەن ئەڵمانیاوە، پیرۆزبایی لە هایکۆ ماس کرد و هیوای خواست پێوەندیەکانی عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بەهێزتر ببن.

سەرۆکی نێوەندی دیپلۆماسیی عیراق هەروەها داوای لە هایکوماس کرد بۆ  لابردنی عێراق لە لسیتی وڵاتانی پرمەترسی بۆ سپی‌کردنەوەی پارە و دابین‌کردنی دارایی تیرۆریستان هەوڵ بدات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش کە هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەوروپا دەگرێتە دەست، بەڵێنیی دا هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەم مەبەستە بخاتە‌کار.

دوولایەن لە بەشێکی دیکەی ئەم گفتگۆیەدا باسی دۆسیەی کاراکردنەوەی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عیراق و ئەڵمانیایان کرد.





ئەم هەواڵە 7732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad