English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعد لمجەرەد بۆ جاری دووەم بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی دواخست
2020-07-12 [12:02 PM]

ZNA – هەولێر


هونەرمەندی گۆرانیبێژی مەغریبی، سەعد لمجەرەد بۆ جاری دووەم ڤیدیۆکلیپە نوێیەکەی دواخست.

 

ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی "عدی الکلام"ـە و بڕیاربوو لە 12 ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بۆ 15 ئەم مانگە داوایخست و ئەمە بۆ جاری دووەمە ئەم بەرهەمە دوادەخات.

 

هۆکاری دواخستنی ڤیدیۆکلیپەکە، رێزگرتنیک بووە لەو هونەرمەندانەی بەم دواییە گیانیان لەدەستداوە، بەتایبەتیش خانمە ئەکتەری میسری رەجا جەداوی.

 

رەجا جەداوی هەفتەی رابردو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی 86 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

 





ئەم هەواڵە 7369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad