English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەروازە سنوورییەكانی كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە و سوپا جێگیر دەگات
2020-07-13 [08:45 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق کۆنترۆڵ دەکات، لە سەرجەم ئەو خاڵانە سوپا جێگیر دەکات.

 ئەو خاڵە سنوورییانەی كە لەلایەن مستەفا کازمی كۆنتڕۆڵ دەكرێت، پێشتر لەلایەن حەشدی شەعبی و چەند گرووپێک دەستیان بەسەردا گیرابوو، داھاتەکانیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت نەبوو، کۆنترۆڵکردنی ئەو خاڵە سنووریانە تەنھا لە رووی داراییەوە نییە، بەڵکو کازمی دەیەوێت لە رووی سیاسی و ئەمنیشەوە کۆنترۆڵ بکرێن.

ئێستا حکومەتی عێراق دەیەوێت چاکسازی لە ھەموو کەرتەکان ئەنجامبدات، خاڵە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقیش، ئامانجی چاکسازیەکەی کازمییە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپا لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی جێگیر دەکات، راستەوخۆ داھاتیان بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێنێتەوە، وەک خۆیان دەڵێن رێگا نادەن چیتر گرووپ و کەس و لایەن و وڵاتانی دەوروبەر لە خێر و بێری وڵاتەکەیان قازانج بکەن.

 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad