English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شای ئوردن: سەرکەوتووانە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا مامەڵەمان کرد و کۆنترۆڵمان کرد
2020-07-13 [08:56 AM]

​ZNA – هەولێر


شای  ئوردن رایگەیاند،  حکومەتی وڵاتەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆنترۆڵکرد و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، هەنگاوەکان بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری دەستپێبکەنەوە.

شا عەبدوڵڵا لە کۆبوونەوەیەکدا ئاشكرایكرد: "سەرکەوتووانە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا مامەڵەمان کرد و ئەمڕۆ دەتوانم ئاماژە بەوە بکەم کە کۆنترۆڵمان کردووە".

شای عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكرد: "وەک هەر وڵاتێکی دیکەی ئەم سەر زەوییە، باجی ئابوورییمان دا، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سەرنج بخەینەوە سەر بارودۆخی ئابووری".

بەپێی ئامارەکان1179  تووشبووی کۆرۆنا لە ئوردن تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 997 کەسیان چاکبوونەتەوە، تەنیا 172 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشک ماونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad