English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێمن قادر : ئەو ٥٠ ھەزارەی بۆ پشکنین لە ھاولاتیان وەردەگیرێ تەنھا بۆ پارێزگاکانی ناوەراستی و خواروی عێراقە
2020-07-13 [03:31 AM]

ZNA- ھەولێر


جێگری پارێزگای ھەولێر باس لەوە دەکا ھەر کەسێک لە شارەکانی تری عێراقەوە سەردانی ھەولێر بکات پێویستە پشکنینی بۆ بکرێ لەسەر ئەرکی خۆی، ئەو بڕە پارەییەی کە دەدات بۆ پشکنین لێی وەردەگیری ئەم بڕیارەش پاێرزگانی ھەرێم ناگرێتەوە تەنھا پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە .


ھێمن قادر جێگری پارێزگای ھەولێر و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەو پەنجا ھەزارەی کە لە ھاولاتیان وەردەگیری بۆ پشکنینە ھەر ھاولاتیێک دەتوانێ لە شارەکەی خۆی پشکنین بکات لەگەل خۆی بھێنێت رێگای پێ دەدرێ داخلی شاری ھەولێر بێت ھیچ بڕە پارەێکی لێ وەرناگیری بە مەرجی ئەوەی پشکنینی ئەنجام دابێت و لەگەل خۆی ھێنابێ  .


ھێمن قادر گوتیشی ئەم بڕیارە تەنھا بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە ئەم رێگا پێدانەش بۆ کاری پێویستە .


جێگری پارێزگاری ھەولێر راشیگەیاند ھێشتان قەدەغەی ھاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان ھەلنەگیراوە بەڵام لەسەر داوای ھاولاتیان تەنھا ئەوانەی کارێکی پێویستیان لەشاری ھەولێر ھەیە دەتوانن داخل بکرێن ئەم بڕیارە بۆ ئەو کەسانە نیە کە بۆ گەشت و گوزار یان سەردان دێن .

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad