English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان وێستگەی کارەبای خەبات بە گەڕدەخات
2020-07-14 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/14 کاتژمێر 11:00 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.

پێشتر بە هەوڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات هاتنە هەولێر و بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو. ئەمەش دوای ئەوەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکە تەرخانکرا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی 150 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا نیشتمانی لەم وەرزە گەرمەدا دەبێت.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad